دۆستی نه‌زان به‌ڵای خوایه
ده‌ڵێن مه‌یمون خۆی زۆر جوان بو ئه‌مجار خوروکه‌شی لێهات. سه‌ره‌ڕای په‌رژوبڵاوی و بێ کڵاویمان، له‌مه‌ڕ فه‌رهه‌نگ و زمان و هه‌مو عاشته‌بایه‌کی تر، به تازه‌گی چینێک مناڵی ریش سپی و پیری به‌لانک و ده‌سرازه، به‌ناوی کوردایه‌تی تۆخ، له‌زمانه به‌سته‌زمانه‌که‌ی وا لاواز‌و په‌ڕه‌وازه‌و بێ خودانمان بونه مێمڵ، قل به قل و چڵ به چڵی زۆر به‌وردی ده‌پشکنن، هه‌ر وشه‌یه‌ک بۆنی عاره‌بیه‌کی کۆنی یان فارسیه‌کی مردوی هه‌زار ساڵی لێ بێت، ئه‌وزانا کوردپه‌روه‌رانه‌ی پێ شێت ده‌بن. وه‌ک دزێکیان له‌ناو کادێن داگرتبێ، دوژمنی رای ئیمانت بێ، چه‌ی پێ ده‌که‌ن! هه‌روا چه‌قۆیه‌و لێی ده‌سوێن، ده‌یده‌نه به‌ر پلارو جوێن؛ کارێکی به‌سه‌ر ده‌هێنن دۆم به ژنی خۆی نه‌کردبێ. ئاوڕوی وێژه‌ری وشه‌که‌ش به مه‌ره‌دی کاورای پیوازفرۆش ئه‌وه‌ن! مه‌ڵێ قه‌ڵه‌م! بێژه پێنوس. مه‌یژه کاغه‌ز! بوشه تێنوس. نه‌بێژ ده‌فته‌ر! بڵێ په‌ڕاو.
ئێمه ئه‌بێ زوانه‌که‌مان له وشه‌گه‌ل بیانی و نامۆ هه‌ڵوه‌ژێڕین. خێره ئیشاڵلا!، ده‌ی خو‌دا ممباره‌کی کات. ممباره‌ک و خێر‌و ئیشاڵلاش له‌وانه‌ن که‌ده‌بێ شار به‌ده‌ر کرێن.
دۆستی ئێوه: هه‌ژار
1988/9/16